پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆراکی تەندروست ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی تەندروستی جگەردا هەیە، هەندێک خواردن یارمەتی تەندروستی جگەر دەدەن و هەندێکی دیکەش بەپێچەوانەوە.
نەخۆشی جگەر دوو جۆری هەیە جۆری یەکەم نەخۆشی چەوری جگەرە کە بەهۆی خواردنەوە کهولیەکانەوە دروست دەبێت، جۆری دووەم کۆبونەوەی چەوریە لەسەر جگەر و خواردنەوە کهولیەکان هۆکارەکەی نییە، جۆری دووەمیان کە کۆبونەوەی چەوریە لەسەر جگەر یەکێکە لەنەخۆشیە زۆر باوەکان لە تەواوی جیهاندا هۆکارێکی سەرەکیشە بۆ تێکچوونی جگەر، هۆکاری توشبونیشی قەڵەوی و سیستمی خۆراکی ناتەندروستە.
ئەم خواردنانە سوودیان بۆ تەندروستی جگەر هەیە و لە تێکچوون دەیپارێزن:
-بڕۆکلی
یەکێکە لە سەوزەواتە سوودبەخشەکان دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە و یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری و دابەزینی کێش دەدات.
-قاوە
خواردنەوەی قاوە سوودی بۆ تەندروستی جگەر هەیە یارمەتی ڕێکخستنی ئەنزیمەکانی جگەر دەدات.
-ئاردی شۆفان
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس و کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، هەروەها مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و چەوری جگەر کەمدەکاتەوە.