بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە ئەمریکا هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هۆشداری دەدەن بە هاوڵاتیان کە پلانیان هەیە گەشت بۆ ئەم 10 وڵاتە ئەنجام بدەن، لە نێویاندا فەڕەنسا و پورتوگال هەیە، هەرچەندە ئەو وڵاتانە زۆرترین ڕێژەی ڤاکسینیان وەرگرتووە بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە ئەمریکا هۆشداری دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەشت مەکەن بۆ فەڕەنسا، لەگەڵ نزیک بوونەوەی جەژنی کریسمس و سەری داڵی نوێدا زۆرترین هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بە هۆی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن.

ڕوونیشی کردەوە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەشت بکەن بۆ فەڕەنسا هەرچەندە ڕێژەیەکی زۆر ڤاسینیان دژی کۆڤید-١٩ وەرگرتووە، بەڵام ڕەنگە ڕوبەڕووی گۆڕانکارییەکان ببنەوە.

لیستی ئەو وڵاتانەی کە ئەمریکا هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیەکانی بۆسەردانیکردن جگە لە فەڕەنسا و پورتوگال، وڵاتانی قوبرس و ئەندۆراو لێخشتاین لە ئەوروپا، هەروەها ئوردن و تانزانیاشی تێدایە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دوورگەکانی ڤیچیشی خستە لیستەکەوە، بەهۆی ئەوەی یەکەم حاڵەتی توشبووی ئۆمیکرۆنی ڕاگەیاند.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا