حکومەتی هەرێم لەبارەی سستی لەدابەشکردنی موچە هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “سستی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا، هۆکارێکە بۆ ئەوەی مانگانە سەرجەم وەزارەتەکان بەیەکەوە موچە وەرنەگرن”.

جوتیار عادل، وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:”بە هۆی نەبوونی میکانیزمێکی باش بۆ کۆکردنەوەی پارەی ئاو و کارەبا و باج و رسومات لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا، دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ناتوانرێت سەرجەمیان لە هەفتەیەکدا مووچە وەربگرن”.

جوتیار عادل ئەوەشی ڕاگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچونی بۆ ئەو گرفتە کردوە و لە هەوڵی چارەسەر کردنداین، بۆ ئەوەی ئەو داهاتانەی کە هەن لەسەرجەم پارێزگاکان وەک یەک کۆبکرێتەوە و جیاوازی تێدا نەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا