نوری مالکی چی لە کاندیدە سەربەخۆ براوەکان دەوێت؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند کاندیدێکی سەربەخۆ کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق براوە بوون ئاشکرایان کرد، نوری مالکی هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگەکانیانی داوە بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمان.

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دوو خول سەرۆکی حکومەتی عێراق بوو لە ساڵانی 2006 تا 2014، ئێستاش لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی بۆ جاری سێیەم ببێتەوە سەرۆک وەزیران.

ژمارەیەک کاندیدی سەربەخۆی براوە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت ئاشکرایان کرد، نوێنەرانی دەوڵەتی یاسا سەردانەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆلای کاندیدە سەربەخۆکان تا دەنگەکانیان بەدەستبهێنن و بتوانن لەچوارچێوەی دەوڵەتی یاسا گەورەترین کوتلەی پەرلەمان پێکبهێنن.

دەشڵێن: ئەو نوێنەرانە کاتێک سەردانیان کردووین، چەندین پێشنیازیان کردووە تا بچینە چوارچێوەی لیستەکەیان بۆ پێکهێنانی ئەو کوتلە زۆرینەیەی حکومەتی داهاتووی عێراقی لێپێکدەهێنرێت.

باس لەوەش دەکەن، ئەو پێشنیازانەی شاندەکانی دەوڵەتی یاسا خستویانەتە بەردەستمان ئەوەیە وەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ بمێنینەوە، بەڵام لەژێر چەتری دەوڵەتی یاسا، دەشپرسن: چۆن دەگونجێت لەژێر چەتری دەوڵەتی یاسادا بین و لە هەمان کاتیشدا سەربەخۆ بین؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا