پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی خۆی ئامادە دەکات لە ڕۆژی 23ی مانگی کانوونی یەکەم مۆبایلە نوێیەکەی ڕابگەیەنێت کە توانای نوشتانەوەی هەیە.
مۆبایلی هواوی مەیت ڤی فلیپ توانای نوشتانەوەی هەیە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی2640/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.
مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+16+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 10 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 3500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەچەندین ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت.