پۆڵەتیک پرێس
Doogee V30 یەکێکە لە مۆبایلە زیرەکەکان کە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات و کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر لەخۆدەگرێت.
Doogee V30 شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری دایمێنسیتی900 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە، بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+50+20) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 64 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5222 میلی ئەمپێرە.