ئەمریکا پشتیوانی بۆ پێشمەرگە دوپاتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا پەیامێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە نیگەرانی ئەمریکا لە پەلامارەکانی داعش لە عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نێد پرایس لە پەیامێکدا، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە  هەڵکشانی بەردەوامی پەلامارەکانی داعش لە سەرتاسەری عێراقدا و لە ناویشیاندا هێرشەکەی دوێنێ لە قەزای مەخمور دەربڕی، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 10 پێشمەرگە و سێ هاووڵاتی مەدەنی. پرسە و هاوسۆزیان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەوانە کرد کە گیانیان سپارد و برینداربوون لە پەلامارەکاندا.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختدەکاتەوە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنیەکانی عێراق و لە ناویشیاندا هێزی پێشمەرگە لە بەردەوامییان لە شەڕی دژی داعش بۆ دڵنیاییدان لەوەی داعش بە شکستپێهێنراوی دەمێنێتەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا