پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ پەیوەندییەكیان لەگەڵ ئیسرائیل نییە و گرێبەستێكیان لەگەڵ دامەزراوەیەكی ئەمەریكی كردووە بۆ ئەوەی ئاستی سیاسی و رێكخراوەیی حزبی تەقەدوم پێش بخەن، دەشڵێت ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگا و راست و دروستی بابەتەكان بسەلمێنێت.
رۆژی پێنجشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2023 محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەیە لە بەردەم دادگای عێراقی ئامادەبێت و پابەندی هەر جۆرە بڕیارێكن كە دادگا دەریدەكات و یاسا جێبەجێ دەكەن.
سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە بەشێكی دیكەی كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەیدا باسی لەوەش كرد، ژمارەیەك لەو كەسانەی سكاڵایان لە دژ تۆمار كردووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پارت و رێكخستنە سیاسییەكانی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كراوە، كەسانێكن پێشتر خۆیان دۆسیەیان هەبووە و لە چەندین كەیسی گەندەڵی و بابەتی دیكەی جۆراوجۆر تێوەگلاون.
بەتۆمەتی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ رێكخراوێكی ئەمەریكی و ناردنی پارە بۆ ئەو رێكخراوە كە پشكێكی رێكخراوەكە سەر بە ئیسرائیلە، رۆژی پێنجشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2023 بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتەكەی محەمەد حەلبووسی كرا.