پۆڵەتیك پرێس
راوێژكاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی دڵنیایی ده‌داته موچه‌خۆران كە بەهۆی پرسی هەڵبژاردنەوە هیچ كێشەیەكی بۆ دروستنابێت، بەڵام ئەو پرسە كاریگەری لەسەر دواكەوتنی بودجەی 2022 دەبێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی بەمیدیا عێراقیەكانی راگەیاندووە، کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمان هاوکاتە لە پێشکەشکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2022 لە نێوان ئەنجومەنی وەزیران کە دەبێتە حکومەتێکی كاربه‌ڕێكه‌ر و ناتوانێت پرۆژە یاسا تێپەڕێنێت و پەرلەمان کە بەشێوەیەکی دەستووریی خەریکە کۆتایی دێت.
وتیشی” نازانین کە هەڵبژاردن چۆن کۆتایی دێت و حکومەت و پەرلەمانی داهاتوو چۆن پێکدەهێنرێن، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه ده‌بنه هۆی دواكه‌وتنی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو”.
بەوتەی ئەو راوێژكارە، دواكه‌وتنی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر موچه‌خۆران نابێت و دەتوانرێت لەكاتی خۆیدا موچە بدرێت، چونكە پارەی نەختینەی حکومەت ئێستا لە باشترین بارودۆخدایە و ترس لەسەر سیستمی پێدانی موچە نییە و تا کۆتایی 2022 جێی دڵنیاییە.
ئەمە لەكاتێكدایە، عێراق دەستی بە ئامادەكاری بۆ پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی 2022ی عێراق كردووە، بەڵام بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ چاوەڕواندەكرێت پرۆژە بودجەكە دوابكەوێت.