جارێكی دیكە هاوڵاتیانی لوبنان دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە هاوڵاتیانی لوبنان دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوەو هۆكارەكەشیان بۆ نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی ژیان گەڕاندەوە.

خۆپیشاندەران چونەوە سەر شەقامەكان و دەستیان بە سوتانی تایەو رێگریكردن لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل كردو شەقامە سەرەكییەكانیان داخست.

خۆپیشاندەرانی لوبنان باسیان لەوەكرد، قەیرانی دارایی و نەبوونی خزمەتگوزاری تەنگی پێهەڵچنیوون.

لە ماوەی ساڵانی رابردودا ئەوە چەندەمینجارە هاوڵاتیانی لوبنان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و داوای دابینكردنی خزمەتگوزاری دەكەن.

لە بەرانبەریشدا حكومەت هێشتا نەیتوانیووە وەك پێویست كار بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا