بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی ئەو رۆژنامەنوسانە ئازادكران كە دەستگیركرابوون

پۆڵەتیك پرێس

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئاشكرایدەكات، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرجەم ئەو رۆژنامەنوسانە ئازادكران كە دەستگیركرابوون.

كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان رایگەیاندووە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هاوكارو خەمخۆری هەمیشە لەسەر خەت بوەو ئێستاش پاش دەستگیركردنی ژمارەیەك رۆژنامەنووس و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەل و پێداویستەكانیان، ئەمڕۆ 25/11/2021 بەهەوڵ و هاوكاریەكانی ئەو سەرجەمیان ئازاد كران.

دەشڵێت، “وەك لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزیان دەكەین و هیوادارین وەك هەمیشە كە هاوڕێی دڵسۆزی رۆژنامەنوسان بووە هەروەها بەردەوام بێت لەگەڵماندا و ئێمەش نازناوی دۆست و خەمخۆری رۆژنامەنوسانی لێدەنێین”.

لە چەند رۆژی رابردودا بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانەوە كە بۆ گێڕانەوەی دەرماڵە رێكخرابوو، گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان رویداو بەهۆی ئەو روداوانەشەوە چەند رۆژنامەنوسێك دەستگیركران و دەستیش بەسەر كەرەستەو كەلوپەلی رۆژنامەوانیاندا گیرا.

پێشتریش سەرچاوەیەك لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە هەوڵدان بۆ ئازادكردنی ئەو رۆژنامەنوسانەی دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا