لیژنەیەك بۆ لافاوەكەی هەولێر پێكهێنرا

پۆڵەتیك پرێس

قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، لیژنەیەك بۆ دیاریكردنی زەرەرو زیانەكانی لافاوەكەی هەولێر پێكهێنراوەو زیانەكانی لافاوەكە دیاری دەكەن و دواتر بڕیاری لە بارەوە دەدەن.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی ھەولێر رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەوە لە ھەندێك شوێنی ھەولێر لافاو هەستاو و زیانی بە ھەندێك لە گەڕەكەكان گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لیژنەیەك پێكهاتووە و دەستیان بەكارەكانیان كردووە، لیژنەكە زەرەرو زیانەكان دیاری دەكەن بۆئەوەی دواتر ئاشكرای دەكەن و بڕیاری پێویستی لە بارەوە دەدەن.

هەروەك باسی لەوەكرد، بەهۆی ئەوەی ئەمجارە پێشوەخت ئامادەكارییان كردبوو، بۆیە زیانەكانی ئەمجارە كەمتر بووە بەراورد بەلافاوەكەی پێشتر.

چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین زۆربەی شارەكانی هەرێمی گرتوەتەوەو لە هەندێك ناوچە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو، بەڵام لە هەولێر لافاوەكە زیانی بە هەندێك گەڕەك گەیاند.

پێشتریش بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر 12 كەس بوونە قوربانی كە هێشتا تەرمی یەكێك لەو قوربانیانە نەدۆزراوەتەوە كە منداڵێكی 10 مانگ بوو.

ئەو لافاوە جگە لە زیانی گیانی، هاوكات بە بڕی 22 ملیار دینار زیانی ماددی لەو كەسانەدا كە بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان بەركەوتبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا