پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی لە شاری هەولێر، یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ دەکەن، بەهۆی زۆربوونی ڕووداوەکانی کوشتن لەو شارە.
ڕێناس كرمانج چالاکوانی مەدەنی یاداشتەکەی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستە ڕوو، ئاماژەی بەوەدا،ڕێژەی کوشتن لە %57 لەشاری هەولێر زیادی کردووە لە حاڵەتەوە خەریکە دەبێتە دیاردە، ئەمەشبۆیە هۆی دروست بوونی ترس و دڵە ڕاوکێ لای دانیشتوان.
لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین کەس لە شاری هەولێر بوونە قوربانی، کە بەهۆی هەندێک ڕووداوی سەیرو سەمەرەو بێ بەهاوە کوژران و گیانیان لە دەستدا، لە ئێستاشدا چالاکوانانی مەدەنی داوای چارەسەری کێشەکە دەکەن بەهۆی ئەوەی ئامارەکە گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار.