ڕیاڵ ئامادەیە بۆ بیتیس

ئەم بابەتە 73 جار بینراوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
زەینەدین زێدان ڕاهێنەری ئەفسانەیی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیی یانەكەی نیشان دا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەكەی ئەمڕۆی بەرامبەر بە ڕیاڵ بیتیس لە چوار چێوەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی هەفتەی 3 ی لالیگادا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئامادەكاری بۆ یارییەكە زیزۆ ڕایگەیاند: (یەكەم شت كە بیری لێ‌ دەكەینەوە دەزانین ڕووبەڕووی كامە یانە دەبینەوە ڕیاڵ بیتیس ئەم وەرزە دۆخی زۆر باشە لەگەڵ مانوێل پلگرینی ڕاهێنەری ناودار، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە شێوازی و كاریزمای تیمەكەی خۆمان لە دەست نەداوە و بۆ ئەم یارییەش لە دەستی نادەین بەردەوامیشین لە خۆ باشتر كردن و ئامادەكاری زیاتردا).

سەبارەت بە یاریزانە پێكراوەكانیشی زیدان وتی: (هەر یەك لە هازارد و ڤاسكێز و ئەسینسۆ دۆخیان باشە، بەڵام نازانین كامیان لەگەڵمان گەشت دەكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بیتیس).

سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانێكی هێرشبەریش لەو ماوەیەدا كە لە میركاتۆی هاوینەدا ماوە پرسیار لە زیزۆ كرا لە وەڵامدا وتی: (كات ماوە تا 4 ی مانگی داهاتوو لە بەر دەستە ئێمە زۆر لەگەڵ گواستنەوەی یاریزانان نەبووین لە میركاتۆی ئەمساڵدا، بەڵام نازانین ئاخۆ تا ئەو كات بۆچوونمان دەگۆڕین و یاریزانێك پەلكێش دەكەین یاخود نا).

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک