سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ پاتریك دوریل، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کۆبوەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، پاتریك دوریل سەرەخۆشی گەل و حکومەتی فەڕەنسای بەبۆنەی کارەساتەکەی قەزای حەمدانییە بە عێراق ڕاگەیاند و هیوای چاکبونەی بۆ بریندارەکان خواست.

ئەوەشهاتووە، لە میانی کۆبونەوەکەدا تاوتوێی سەردانی داهاتوی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ عێراق کرا لەگەڵ پەیوەندی نێوان عێراق و فەڕەنسا بەپێی ڕێککەوتنی ستراتیجی نێوانیان لە سەرجەم بوارەکاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا