“ئەمە جاری یەکەم نییە ئێران هەڕەشە لە چالاکوانان دەکات”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەبارەی هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی ئێران دژی هەرێم و عێراق فەرزین کرباسی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە سلێمانی رایگەیاند، ئەمە جاری یەکەم نییە کە ئێران هەڕەشە لە لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات دەکات.

فەرزین کرباسی رایگەیاند، ئێمە وەکو لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەین پارێزەری سەروەری خۆیان و ئێمە بن، وتیشی: وەکو لایەنە سیاسییەکان زۆر هەوڵمانداوە پارێزگاری لە سەروەری هەرێمی کوردستان بکەین.

باسی لەوەش کرد، “هەمیشە رەخنەی ئەوەمان لێگیراوە بۆ چالاکی ناکەین، بەڵام ئێمە خاکی هەرێم وەک خاکی خۆمان دەبینین”. وتیشی: ئێستا کە بارەگاکانمان کەوتوونەتە ژێر هەڕەشەوە پێویستە ئەوان پارێزەری بن.

لەلایەکی دیکەوە هۆکاری ئەم هەڕەشانەی ئێرانی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی، “لە ئێستادا کە ئەمریکا خەریکە ناوچەکە جێدەهێڵێت، ئێران ئەمە بە دەرفەتێک دەبینێت بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی لە ناوچەکە”.

وتیشی: فشار بەردەوامە لەسەر چالاکوانان، زیندانیکردن و لەسێدارەدان بەردەوامی هەیە بەتایبەتی دژی پارێزەرانی سنە و رۆژهەڵاتی کوردستان و بە بەردەوامی لەژێر فشار و هەڕەشەدان، ئێستاش ئەوەتا بە ئاشکرا هەڕەشە دەکات، ئێمە لەگەڵ خەڵکی خۆمان لە پەیوەندیداین و لەسەر خەتین، کۆماری ئێران دەزانێت کوردەکان بێدەنگ نابن لە هەر شتێک کە رووبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا