کەی و چۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق رادەگەیەندرێت؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق چۆنێتی و وادەی کۆتایی راگەیاندنی ناوی براوەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی ئاشکراکرد.

لەوبارەیەوە عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “کۆمسیۆن بەپێی بڕیارەکانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ناوی کۆتایی براوەکان رادەگەیەنێت”.

وتیشی: کۆمسیۆن هەڵدەستێت بە ئامادەکردنی ناوەکان و دەیاننێرێت بۆ دادگای فیدڕاڵی بەمەبەستی پەسەندکردنیان، دواتریش لەدوای چاوخشاندنەوە بە تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەری، کۆمسیۆن ناوەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکات.

رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی رابردوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام ئەنجامە سەرەتاییەکانی ناڕەزایەتی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەتی لەلایەن ئەو هێز و میلیشیا شیعانەوە کە دەنگەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا