ئەم بابەتە 110 جار بینراوە
پۆڵەتیك پرێس
له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان دادگای تاوانه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی لەهەرێمی كوردستان پێكده‌هێنرێت.
لەوبارەیەوە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “لەسەرداوای ده‌سته‌كه‌یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاریداوه به پێكهێنانی دادگایه‌كی تاوان بۆ دادگاییكردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی”.
وتیشی، دادگاكه به‌ناوی “دادگای تاوانه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی” له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنرێت و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به بینینی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئه‌و هه‌نگاوه كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردن و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خێراكردنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان له دادگا.
بەوتەی سەرۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان بەهۆی نەبونی دادگای تایبەت مەند بەدۆسیەی گەندەڵی ژمارەیەكی زۆر لەكەیسەكان لەدادگاكانی پارێزگاكانی هەرێم ماونەتەوە.