پۆڵەتیک پرێس
هەوکردنی جگەر لەجۆری ئەی ڤایرۆسێکە بەشێوەیەکی زۆر بڵاوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کردارەکانی جگەر هەیە، لەڕێگەی خواردن، ئاوی پیس و بەرکەوتن لەگەڵ کەسی توشبوو توشی ئەم ڤایرۆسە دەبیت.
نیشانەکانی هەوکردنی جگەر لەجۆری ئەی:
-هیلاکی و ماندویی زۆر
-دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
-ئازاری بێزارکەری سک
-لەدەستدانی خواستی خواردن
-تا
-ئازاری جومگەکان
-زەردبوونی پێست و سپێنەی چاو
-خورانێکی زۆر
لەگەڵ دەکەوتنی ئەم نیشانانەدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشان کردنی جۆری نەخۆشیەکە و چارەسەر وەرگرتن.