سوودە تەندروستیەکانی فاسۆلیا

پۆڵەتیک پرێس

فاسۆلیا بەهەموو جۆرەکانیەوە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، بۆیە پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی رۆژانە زیاد بکرێت.

فاسۆلیای وشک ڕێژەیەکی زۆر ریشاڵەکانی تێدایە و یارمەتی ڕیخۆڵەکان دەدات و لەش لە ژەهرەکان رزگار دەکات، کۆلیستڕۆڵی خراپ کەم دەکاتەوە، دەتوانرێت ڕۆژانە 150 بۆ 200 گرام فاسۆلیا وەک ژەمێک بخورێت، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم یارمەتی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان و جەڵتەی دڵ و مێشک دەکات.

فوائد الفاصوليا لانقاص الوزن - مجلة هي

فاسۆلیای ڕەش یان ماش ڕێژەکەی زۆر ڤیتامین بی و مسی و زینکی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری لە قەڵەوبوون دەکات، فاسۆلیای سوریش بەهەمان شێوە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا