کەمی ئەم کانزایە لەجەستەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

پۆڵەتیک پرێس

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یەکێکە لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاددەکات، کەمی هەندێک لە کانزاکان لەجەستەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا”.

چەندین توێژینەوە و زانایان باس لە پەیوەندی نێوان کانزای پۆتاسیۆم و پەستانی خوێن دەکەن، پۆتاسیۆم کانزایەکی سەرەکیە یارمەتیدەرە لە پارێزگاریکردنی ڕێژەی سروشتی شلەمەنیەکان لەخانەکاندا، بەپێی HealthHarvard لێدانی دڵ ڕێکدەخات، کەمی ئەو کانزایە لەجەستەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاددەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن دەتوانن بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگەی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم پەستانی خوێنیان داببەزێنن، کەمی پۆتاسیۆم لەجەستەدا چەند نیشانەیەکی هەیە ئەوانیش:

-قەبزی
-هەستکردن بە خێرا لێدانی دڵ
-ماندوێتی زۆر و بەردەوام
-بێهێزی ماسولکەکان
-تەزین یان سڕبوونی پەلەکان

أهم الأطعمة الغنية بالبوتاسيوم

سەرچاوە سروشتییەکانی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم:

-سەوزەواتەکان
-پاقلەمەنیەکان
-چەرەساتەکان
-بەرهەمە شیرەمەنیەکان
-ماسی تونە و سەردین
-میوەکانی مۆز، پڕتەقاڵ، کاڵەک، قەیسی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا