پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی نوێی موچەی بڵاوکردەوە و بڕیارە تا رۆژی پێنجشەممە موچەی سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان دابەش بکرێت.
بەپێی نوێترین خشتەی موچە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە سبەی سێشەممە، موچەی وەزارەتەکانی داد و دادوەری و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتەکانی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و پلاندانان، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و دیوانی چاودێری دارایی و چەند وەزارەتێکی دیکە دابەش بکرێت.
هاوکات بڕیارە رۆژی چوارشەممە، موچەی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و خانەنشینی پێشمەرگە و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دابەش بکرێت.
رۆژی پێنجشەممەش، سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی شارستانی موچەکانیان وەردەگرن.