زانیاریی مەترسیدار لەبارەی ژەهرخواردكردنی مەلا بەختیار بڵاوكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پزیشكە تایبەتەكەی مەلا بەختیار دەڵێت، سێ ماددەی جیاواز لە جەستەیدا بووە ئێستا لە دوایین هەفتەی پاككردنەوەی خوێن و وەرگرتنی چارەسەر و تەندروستیی بەرەو باشبوون دەچێت، دەتوانێت هەفتەیەكی دیكە نەخۆشخانە جێبهێڵێت، تا ئێستاش روون نییە مەلا بەختیار چ كات ژەهر خوارد كراوە.

دكتۆر زوها داژدلن، پسپۆری هەناو و گورچیلە لەبارەی تەندروستیی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایگەیاند، ناتوانن دیاری بكەن كەی مەلا بەختیار ژەهر خوارد كراوە، بەڵام رەنگە ماوەی سێ‌ مانگ بە بەردەوامی ژەهری پێدرابێت.

دوای پشكنینەكان چەند جۆرە ژەهرێك لە جەستەی مەلا بەختیار بەدی كراوە، دكتۆر داژدلن لەوبارەوە دەڵێت، سێ‌ جۆرە ماددەی ژەهراوی لە خوێنی مەلا بەختیاردا هەن كە جیوە، ئەنتیمۆن و مسن.

ئەو پزیشكە ئەڵمانییە دەڵێت، چارەسەری پاككردنەوەی خوێنیان بۆ مەلا بەختیار كردووە و پرۆسەی پاككردنەوەكە بە “گرنگ” دەزانێت، چونكە رێژەیەكی زۆر جیوە لە جەستەی مەلا بەختیاردا هەبووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەكە كۆتاییدێت. هەروەها دەشڵێت، “باوەڕناكەم كاریگەریی درێژخایەنی لەسەر جەستەی هەبێت”.

سەرچاوە: رووداو

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا