یەكێتی دەیان بەرپرسی حزبی و حكومی دەگۆڕێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی ئەو چاكسازییانەی كە بڕیارە یەكێتی ئەنجامیان بدات، بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا نزیكەی 70 بەرپرسی حكومی و چەندین بەرپرسی حزبی بگۆڕێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پۆڵەتیك پرێس كەوتووە، یەكێتی بڕیاریداوە دەیان ئەندامی سەركردایەتی تر لەگەڵ دوو ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شەش بەرپرسی مەڵبەند و زیاتر لە ٧٠ بەڕێوەبەر بگۆڕێت كە لەسەر پشكی یەكێتین.

هەر بەپێی زانیارییەكان پرسی لابردنی ئەو بەرپرسانە یەكلایكراونەتەوەو تەنها جێبەجێكردنی ماوە.

پێشتر و بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی و چوار ئەندامی سەركردایەتی دوورخرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا