پۆڵەتیک پرێس
زیادکراوی سوزبیز بڕیاریدا لەڕۆژی حەوتی مانگی کانوونی یەکەمدا یەکەم مۆری پۆستە لەجیهاندا مەزاد بکات و پێی وایە نرخی مۆرەکە 8.25 ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.
زیادکراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد مێژووی ئەم پارچەیە کە پێی دەوترێت پێنی بلاک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1840، یەکەم مۆری پۆستەی جیهانیشە کە تا ئێستا درکیان پێکردبێت، مۆرەکە شێوە و تایبەتمەندیەکانی شاژن ڤیکتۆریا دەردەخات.
هێنری هاوس سەرۆکی فرۆشی خەزێتە لە سوزبیز لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو پێنی بلاکە یەکێکە لە کۆنترین مۆرەکانی جیهان، هەروەها زیادکراوەکە چەندین مۆری دیکەی بەنرخ و گرنگی بەهەمان شێوە تێدایە، جەختی لەوەش کردەوە پێنی بلاک مۆرێکی زۆر تایبەتە و نرخەکەشی لەنێوان چوار بۆ شەش ملیۆن جونیەی ئستەرلینی دەبێت کە دەکاتە 5.50 بۆ 8.25 ملیۆن دۆلار.