بچووکترین نووسەر ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

نووسەرێکی سعودی لە تەمەنی 12 ساڵیدا وەک بچووکترین کەس کە زنجیرەیەک کتێبی بڵاوکردەوە ناوی چووە کتێبی گینسەوە.

بەپێی ئاژانسی “یو پی ئای”ی ئەمریکی ڕیتاح حسێن حازمی تەمەن 13 ساڵ لە تەمەنی 12 ساڵ و 295 ڕۆژدا نازناوی بچووکترین نووسەری بەدەستهێنا و ناوی چووە تۆمارەکانی گینسەوە، حازمی یەکەم ڕۆمانی خۆی بەناوی گەنجینەی دەریای ونبوو لەساڵی 2019دا بڵاوکردەوە و کتێبی تەواوکەری دەروازەی جیهانی شاراوە لە هەمان ساڵدا چاپکرا، سێیەمین کتێبی لەساڵی 2020دا بوو بەناوی ئەودیو زنجیرەی جیهانی داهاتوو، کتێبی چوارەمیش لەئێستادا دەنوسرێت.

حازمی وتی لە تەمەنی مناڵیەوە کورتە چیرۆکی نوسیوە و وتیشی:” لە تەمەنی شەش ساڵییەوە دەستم بە نوسین کرد لەکاتێکدا لەگەڵ خێزانەکەم بووم بۆ خوێندن لە دەرەوە”، کچەکە باسی لەوەشکرد و وتی” من بۆ کۆمەڵگەی منداڵانی تەمەنی خۆم دەنووسم کاتێک زانیم ڕۆمانێکی زۆر بۆ ئەو تەمەنە نییە بۆیە بڕیارمدا کۆمەڵێک ڕۆمانی تایبەت بە خۆم بنووسم”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا