بەم نزیکانە جلێکی تایبەت بە گەرما دەخرێتە بازاڕەکانەوە

پۆڵەتیک پێس

کۆمپانیای بەرهەم هێنەری ڕیشاڵی تێجین ئێڵ تی دی ژاپۆنی، بەم نزیکانە جۆرێکی نوێی جل و بەرگی ئاسایی دەخاتە بازاڕەوە، کە تایبەتمەندی ساردکەرەوەی هەیە.

ئەو جلە وەک چاکەتێکی بێ قۆڵ دروست کراوە، چەند پانکەیەکی تێدایە بە باتری کار دەکات، هەوا دابەش دەکات بە ناو چاکەتەکدا، بۆ ئەوەی فێنکی بە تەواوی جەستەت بگات.

جلەکە وەک باڵۆن دەکرێتەوە کاتێک لەبەری دەکەیت، ئامانجی دروست کردنیشی ئەوەیە گەنجان و دایکانی دووگیان لە گەرمای هاوین بپارێزێت، هەروەها دەینێرێت بۆ ئەو کەسانەی کار دەکەن لەسەر بینا، بەپێی بڵاو کراوەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا