پۆڵەتیک پرێس
پڕتەقاڵ یەکێکە لە میوە زستانەکان کە کالۆریەکی کەم و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، پێویستە پڕتەقاڵ لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبێت.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی پڕتەقاڵ:
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە.
-ئەو ترشانەی لە پڕتەقاڵ و سندیدا هەیە ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەم دەکەنەوە.
-پڕتەقاڵ سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە هەستی تێربوون زیاد دەکات ئەمەش هۆکارێکە بۆ پاراستنی کێشی لەش، یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵەکان و کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، هەروەها کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات.
-ئەو ڕیشاڵانەی لە پڕتەقاڵدا هەیە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن،سی، گەدە و جۆرەکانی دیکەش کەم دەکەنەوە.
-پڕتەقاڵ ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی پێستدا هەیە، ڕۆژانە خواردنی یەک پڕتەقاڵ سوودێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت و دەیپارێزێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.
-یارمەتی تەندروستی ئێسک، ددان و بۆریە خوێنەکان دەدات.