پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی دروستبوونی زیپکە لەسەر پێست چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە وەک تیشکی خۆر، تێکچوونی هۆرمۆن و سیستمی خۆراکی ناتەندروست، هەندێک جار توشبوون بە هەندێک نەخۆشیش دەبێتە هۆکارێک.
شەش خواردن هۆکارن بۆ دروستبوونی زیپکە:
-خواردنەوە گازیەکان
خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە خواردنەوە گازیەکان دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە، دەتوانرێت لەجێی ئەوان شەربەتی لیمۆ یان پڕتەقاڵی سروشتی بخورێتەوە.
-شیر
شیر ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە زۆر خواردنەوەی هۆکارێکی سەرەکی دەرکەوتنی زیپکەیە.
-نانی سپی
هۆکارێکی سەرەکی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکرە لەخوێندا، باشترە لەجێی نانی سپی نانی بۆر(جۆ) بەکاربهێنرێت.
-برنجی سپی
ڕێژەیەکی زۆر نیشاستەی تێدایە، برنجی سپی هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ڕێژەی ئەنسۆلین، بۆیە باشترە رێژەیەکی دیاریکراوی لێبخورێت بۆئەوەی لە دەرکەوتنی زیپکە دووربیت.
-خواردنە خێراکان
دەوڵەمەندن بە چەوری و شەکر کە هۆکارێکی سەرەکی دروستبوونی زیپکەن لەسەر پێست.
-شەکر و شیرینیەکان
بەشێوەیەکی سەرەکی زیانێکی زۆریان بۆ تەندروستی تەواوی جەستە هەیە، جگە لەوەش دەبنە هۆی دروستبوونی زیپکە.