ئەم میوەیە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە میوەیەک لەماوەیەکی زۆر کەمدا یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدات، لە ئەجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە مانگۆ دوای 45 خولەک لە خواردنی یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر دەدات.

مانگۆ یەکێکە لەو میوانەی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و ماددە سوودبەخشەکانی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی، مانگۆ کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر و ئەنسۆلین هەیە.

ما هي فوائد المانجو لصحة الجسم وهل لها اي اضرار | الطبي

نەخۆشی شەکرە بەگشتی و بەتایبەتی شەکرە لەجۆری دوو لە هەموو جیهاندا زۆر باوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، بۆیە پێویستە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە لەو خواردن و میوانە پێکهاتبێت کە سوودیان بۆ توشبووانی شەکرە هەیە، بەڵام بەڕێژەیەکی دیاریکراو بۆئەوەی زیانی لێنەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا