وەزارەتی پەروەردە رێنمایی بۆ بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدەن تاوەكو بەزوویی رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران دەربكەن.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردە، كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزارەت ئەنجامدەدەن لەكۆبونەوەكەدا كار لەسەر دیاریكردنی رێككەوتی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بەشێوازی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین بۆ قوتابخانە و خوێندنگا و پەیمانگا حكومی و ناحكومییەكان دەدەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیاردەدەن لەسەر دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قوتابیانی قۆناغی ۱۲ی ئامادەیی، بەهەموو بەشەكانیەوە، لە خوێندنی حكومی و ناحكومی بە شێوازی ئامادەبوونی تەواو لەناو پۆل بە گوێرەی ئەو رێنماییانەی وەزارەتی تەندروستی دیاریدەكات.

ئەو راگەیەنراوە دوای ئەوە دێت رۆژی دووی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەكۆبونەوەیەكدا بڕیاریدا، وەرزی یەكەمی ساڵی نوێی خوێندن بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەستپێبكات، بەڵام بڕیارەكە خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ناگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا