خامنەیی بڕیاری لێبوردن بۆ نزیکەی 3500 سزادراو دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بڕیاری لێبوردن و کەمکردنەوەی سزای بۆ نزیکەی سێ هەزار و 500 سزادراوی وڵاتەکەی دەرکرد.

لە بەیاننامەیەکی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی عەلی خامنەیی ئاماژە بەوەکرا، بەهۆی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، بڕیاری لێبووردن و کەمکردنەوەی سزا بۆ نزیکەی سێ هەزار و 500 سزادراو دەرکرا.

ساڵانە رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران زیاتر لە جارێک بەهۆی یادە ئایینی و نیشتیمانییەکان و لەسەر پێشنیازی سەرۆکی دەستەی دادوەری، بڕیاری لێبوردن بۆ سزادراوان دەردەکات.

پێشتریش لە کۆتاییەکانی مانگی تەمموز، بەهۆی جەژنەکانی قوربان و غەدیرەوە، عەلی خامنەیی بڕیارێکی لێبوردنی دەرکرد کە دوو هەزار و 800 سزادراوی گرتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا