سەرۆکی پێشوی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە بانگهێشت دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی پێشوی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، حامد کارزای لەگەڵ سەرکی ئەنجومەنی ئاشتەوایی عەبدوڵا عەبدوڵا ڕۆژی چوار شەممە کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن لەسەر بارودۆخی ئەفغانستان لە مۆسکۆ.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردەوە، حامد کارزایی و عەبدوڵا عەبدوڵا بانگهێشت کراون بۆ کۆبوونەوەی 20ی تشرینی یەکەم لە مۆسکۆ.

سەچاوەکان ئاشکرای دەکەن، سەرۆکی پێشوی ئەفغانستان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاشتەوایی، لە لایەن هێزە سیاسیەکانی ئەفغانستانەوە بانگهێشت کراون بۆ کۆبوونەوەکە، سەبارەت بە دۆسیەکانی ئەفغانستان.

لە ماوەی پێشودا، سێرگی لاگرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی هاوکێشەی مۆسکۆ لە 20ی تشرینی یەکەمدا، پشت دەبەستێت بە وەڵامدانەوەی ئەو کەسانەی لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبن، تەنانەت بزوتنەوەی تاڵیبانیش.

کۆبوونەوەکە سەبارەت بە هاوکاری مرۆیی دەبێت بۆ کابول، لەگەڵ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بزوتنەوەی تاڵیبانیش ڕۆژی هەینی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی پشت ڕاست کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا