سەدر ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند دەکات و شیعەکانیش رەتیدەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی پەسەند کرد و جەختی لە پێکهێنانی هاوپەیمانی نیشتیمانی کردەوە.

موقتەدا سەدر لە تویتەری خۆی رایگەیاند، “ئێمە بەدوای پێکهێنانی هاوپەیمانی نیشتیمانین لەژێر چەتری چاکسازی و دوور لە تائیفەگەری و نەژادپەرستی”، وتیشی: دەبینە حکومەتێکی خزمەتکار و پاک و بەرژەوەندی گشتی دەخەینە پێش بەرژەوەندی تاک.

لە هەمان کاتدا، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە و دەڵێت: ئێمە هیواخواز بووین کۆمسیۆنی عێراق هەستێت بە راستکردنەوەی پێشێلکارییە گەورەکان.

چەند سەرچاوەیەکی تایبەتیش ئاشکرایان کرد، بەهۆی ئەوەی شیعەکان ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە شەقامەکانی عێراق دەستپێبکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو ئەنجامانەی راگەیەندراون هێشتا ئەنجامی کۆتایی نین و دەتوانرێت تانەیان لێبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا