دانیشتوانی گەڕەکێکی سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک لە دانیشتوانی گەڕەکی “کانی گۆمە”ی سلێمانی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی بێئاوی گەڕەکەکەیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

ژمارەیەک لەو خۆپیشاندەرانە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، “بەشی سەرەوەی گەڕەکەکە ئاوی هەیە و بەشی خوارەوە ئاوی نییە، چەند جارێک هاتووینەتە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بەڵام هیچ شتێکمان پێناڵێن و دەرمان دەکەنە دەرەوە”.

بەشێک لەو خۆپیشاندەرانە دەڵێن، “بەهۆی ئەوەی ئاومان نییە ناچارین ئاوی تەنکەر بکڕین، بەهۆی ئاوی تەنکەریشەوە منداڵەکانمان چەندین جار تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون”.

بەگوێرەی قسەی ئەو هاووڵاتییانە ماوەی حەوت ساڵە ئەم کێشەیە بەردەوامی هەیە و تا ئێستا کەس نەهاتووە بەدەم داواکارییەکانیانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا