هەواڵگری عێراق سوپایەکی ئەلیکترۆنی دەستگیر کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی گروپێکی دەستگیر کردووە، کە ەلە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هێرش دەکەنە سەر سەرکردەکانی ئاسایش، بە ئامانجی لاوازکردنی دامەزراوە سەربازییەکان.

بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگیەند، لەم ڕۆژانەی دواییدا کۆمەڵێک فەرماندەی سەربازی عێراق لە چەند لاپەڕەیەکی نەناسراوەوە لو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هێرشیان کراوەتە سەر.

ئاماژەیان بەوەدا، سزای ئەو کەسانە دەدەن کە هەوڵ دەدەن زیان بگەیەنن بە دامەزراوە سەربازییەکان و ئەیاندەن بە دادگا.

بەڕێوبەرایەتیەکە داواش دەکات، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت تاوەکو، ئەوکەسانە ئاشکرا بکرێن کە لە پشت لاوازکردن و تێکدانی سوپای عێراقەوەن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا