هۆشدارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت پێویستە تا رۆژی 1 ی 8 ی 2021، سەرجەم پێشەنگاو كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، خۆیان لەگەڵ سیستمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی بگونجێنن بەپێچەوانەوە لە بەڕێوەبەرایەتەكانی هاتوچۆ مامەڵەكانیان كاری پێناكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە،” بڕیاری كاركردن بە سیستمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە 1 ی 6 ی 2021 درێژكراوەتەوە بۆ 1 ی 8 ی 2021 ئەمەش لەپێناو خۆگونجاندنی پێشەنگاو كۆمپانیاكانە لەگەڵ بڕیارەکەدا”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “پێویستە تا رۆژی 1 ی 8 ی 2021  سەرجەم پێشەنگاو كۆمپانیاكان خۆیان لەگەڵ سیستمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی بگونجێنن بەپێچەوانەوە لە بەڕێوەبەرایەتەكانی هاتوچۆ مامەڵەكانیان كاری پێناكرێت.”

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا