پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی ڕۆژژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ، سبەی چوارشەممە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ سێشەممە26ی ئەیلول، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە27ی ئەیلول، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغمبەر(د.خ)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەمان کاتدا پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە بن.
ڕوونیکردەوە، رۆژی پێنجشەممە 28ی ئەیلول، دەوامی ئاسایی لە سەرجەم فەرمانگەکان دەستپێدەکاتەوە.