هاووڵاتیانی هەرێم لەبارەی حەجەوە ئاگاداردەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی دەڵێت، حكومەتی سعودیەوە بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ تەنها 60 هەزار فیزا بدات بۆ هەموو جیهان، هەرێمی كوردستانیش رەنگە لە نێوان 100 بۆ 120 فیزای بەربكەوێت بۆ مەراسیمی حەجی ئەمساڵ.

كامەران عەلی خوارەحم، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان هیچ ڕێنماییەكی نوێی دەرنەكردوە لەبارەی فەریزەی حەجی ئەمساڵەوە، چونكە وەزارەتی حەجی سعودیە جگە لە چەند سەرەداوێكی كورت و سەرەتایی هیچی تری ڕانەگەیاندوە.

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی، وتی: ئەوەی زانرابێت حكومەتی عێراق تەنها800 نەفەری دەكەوێت، لەو ژمارەیەش هەرێمی كوردستان ڕەنگە100 بۆ 120 كەسێكی بكەوێت بۆ هەرچوار پارێزگاكەی هەرێم.

بەپێی بڕیارەكانی حكومەتی سعویە پێویستە تەمەنی حاجی لە نێوان 18 – 60 ساڵدابێت و سەر و خوارووی ئەو تەمەنە فیزای پێ نادرێت، هاوكات حاجی دەبێت پێكوتەكەی كۆرۆنای وەرگرتبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا