پۆڵەتیك پرێس
حه‌شدی شه‌عبی رایدەگەیەنێت “به‌رپرسێكی باڵای حه‌شدی شه‌عبیان له نزیك ئاوی ئه‌ڵوه‌نی باكوری رۆژهه‌ڵاتی دیاله كوشتووه”.
سادق حسێنی، وته‌بێژی میحوه‌ری دیاله‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك به‌خاكانی شه‌فیق له ده‌وروبه‌ری حه‌وزی حه‌مرین له‌نزیك ئاوی ئه‌ڵوه‌نی شارۆچكه‌ی خانه‌قین چه‌كدارێكی داعشیان كوشتوه و دوای پشكنینێكی ته‌واو ده‌ركه‌وت، ئه‌و چه‌كداره ئه‌بو نه‌جم به‌یاتی بوه، كه له گوندێكی ناوچه‌ی نارین له ناوچه‌ی جه‌له‌ولا به‌رپرسی دروستكردنی بۆمبی چێندراو بوه.
وتیشی، “ئه‌و تیرۆرسته‌ی كوژراوه یه‌كێك بوه له سه‌ركرده گرنگه‌كانی داعش و به‌كوژرانیشی زیانێكی زۆر به‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه‌كه كه‌وتووه”.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ دوشه‌ممه له سنوره‌كانی قه‌زای خانه‌قین، له‌لایه‌ن لیوایه‌كی تایبه‌تی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان بۆ به‌دواداچوونی شانه نوستوه‌كانی داعش ئه‌نجامدرا.