ماڵپەڕێكی عێراقی: نەوەی نوێ بەدوای پۆست و پارەوەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەڕێی تویتێكی ماڵپەڕی ئێكسەوە، كۆتایی هاوپەیمانی نەوەی نوێی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیمتیاد راگەیاند.

بنەماڵەی سروە بەدوای هاوبەشی دەوڵەمەند دا دەگەڕێن

سروە عەبدولواحید ئاماژەی بەوەداوە كە هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ جیابوونەوە لەناو ئیمتیداد دا، كەسایەتییەكانی ناو ئیمتیداد بۆ ماڵپەڕی هاف پۆستی عێراقی دووپاتیان كردەوە، كە هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە نەوەی نوێ بە سەرۆكایەتی بنەماڵەی سروە، بەدوای هاوبەشی دەوڵەمەند و نزیك لە دەسەڵاتدا دەگەڕێن.

سەرچاوەیەك كە ناوی ئاشكرانەكردووە پێشبینی دەكات: نەوەی نوێ لە پشت پەردەوە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو هێزانەدا بكات كە لە دەسەڵاتەوە نزیكن، یان پەیوەندییان بە هاوپەیمانی بنچینەی نیشتمانی-ەوە بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە: ئێمە هەرگیز نەوەی نوێمان بە سەربەخۆ نەزانیوە، بەو پێیەی لە پشت هاوپەیمانی بەرژەوەندییە كاتیەكانەوەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە (پارەی سیاسی) سەركردایەتی هاوپەیمانییەكان دەكات.

نەوەی نوێ پشتی لە جەماوەرەكەی كردووە

لە درێژەی قسەكانیدا سەرچاوەكە دەڵێت: دەتوانرێت ئەوە پشتڕاست بكرێتەوە، لەو پەیوەندیانەی كە شاسوار عەبدولواحد سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سروەی خوشكی لە بەغدا كردوویانە، كە لەگەڵ كێ كۆدەبنەوەو چ مەرجێكیان هەیە.

بەوتەی سەرچاوەكە، نەوەی نوێ پشتی كردۆتە جەماوەرە هەژارەكەی سلێمانی و بەجێیهێشتن و لە بەغدا نیشتەجێ بوون.

بەپێی راپۆرتەكە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە رۆژی 24ی كانونی دووەمی 2023، پێشوازی لە سەرۆكی نەوەی نوێ كرد، ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەوەی نەوەی نوێ سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگییە و زۆرێك لە قەوارە و دوكانە سیاسییە نوێیەكان لەلایەن هێزە كاریگەرەكانەوە پارەیان پێدەدرێت بۆ “ئاراستەكردن” و “ئامانجی سیاسی”.

هێزە سیاسییە تەقلیدی و “نوێیەكان” لە پێشبڕكێدان بۆ چوونە ناو هاوپەیمانێتییەوە، بۆ ئەوەی لە ركابەری هەڵبژاردنی داهاتوودا سەركەوتن بەدەستبهێنن.

سەرچاوە نزیكەكان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق رایدەگەیەنن كە چوارچێوەی هەماهەنگی چەند لیستێكی نوێی هەڵبژاردنی دروستكردووە، بەم شێوەیە:

– لیستی دەوڵەتی یاسا بریتییە لە بزووتنەوەی ئەلبەشائیر، فەزیلە و حزبی دەعوەی ئیسلامی.

– ڕەوتی میانڕەوی نێو هاوپەیمانی نەسری (حەیدەر عەبادی)، و رەوتی حیكمەی (عەمار ئەلحەكیم).
– لیستی ڕێكخراوی بەدروعەتا، بە سەرۆكایەتی فالح فەیاز.

– عەسائیبی ئەهلی حەق، پێدەچێت بچێتە ناو یەك لیستی هەڵبژاردنەوە، ئەگەری هاوپەیمانی لەگەڵ رێكخراوی بەدریش هەیە.

هاوپەیمانی خزمەتگوزاریەكان، لیواكانی سەید الشوهەدا، لیواكانی ئیمام عەلی، جوندولئیمام، بزوتنەوەی ئەوفیا‌و الله، ئیقتیداری وەتەن، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، هاوپەیمانییەكی مەدەنی كە كۆمەلێك كەسایەتی كە لەلایەن ئەبو توراب-ەوە سەركردایەتی دەكرێن لەگەڵ چەند لایەنی دیكە.

كەسانێك سەربەخۆیی وەك دروشم بۆ دەستكەوت بەكاردەهێنن

بە پێی زانیاری ماڵپەڕەكە بەرەی هێزە نوێیەكان كە دروشمیان مەدەنیەت و سەربەخۆییە، زیاتر لە بیست حزبن كە زۆربەیان نوێن و هاوپەیمانییەكیان پێكهێناوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی داهاتوودا خۆیان كاندید بكەن.

هاوپەیمانی بنچینەی نیشتمانی دیارترینیانە، كە هاوپەیمانی زۆرینەی سیاسییە وە بریتین لە واسیقون، وەتەد، ئەلتموح وەلوەعد، رەقابەی وەتەنی، شارستانیەت، هەروەها چەند قەوارەیەكی نوێی دیكە لەخۆدەگرێت.

سەرەڕای بوونی هاوپەیمانی فراوانی مەدەنی و سەربەخۆ، بەڵام چالاكوانان رەخنەی ئەوە دەگرن كە هاوشێوەی هێزە تەقلیدیەكانن.

چالاكوانێكی نەجەف دەڵێت: رای گشتی عێراق دەبێت جیاوازی بكات لە نێوان سەربەخۆیی راستەقینە و ئەوانەی سەربەخۆیی وەك دروشم بۆ دەستكەوت بەرز دەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا