هێزە ئەمنییەکان خێمەکانی نزیک ناوچەی سەوز دەسوتێنن

پۆڵەتیک پرێس

هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد و ئەو خێمانەیان سوتاند کە لەنزیک ناوچەی سەوز لە بەغدا هەڵیاندابوو.

بەپێی قسەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، لەبەردەرگای ناوچەی سەوز هێزە ئەمنییەکان بەئامانجی دوورخستنەوەی خۆپیشاندەران تەقەیان بەسەریاندا کرد و خێمەکانیان سوتاندن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا روویداوە و هەردوولا تەقە لە یەکتری دەکەن.

لایخۆیەوە لیژنەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکان داوای کرد، خۆپیشاندەران بەرد نەگرنە هێزە ئەمنییەکان و پێکدادان بوەستێنن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای ئەوەی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روبەڕوی یەکتر بوونەوە، 125 کەس بریندار بوون و کە 27یان لەڕیزی خۆپیشاندەراندا بوون و ئەوانەی دیکە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا