وەزیرێکی پێشووتری فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەندروستیی غەززە دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیلدا، وەزیری پێشووی کاروباری ئایینی لە غەززە کوژرا.

رۆژی یەکشەممە، 31-12-2023، میدیای فەرمیی فەلەستین و تەندروستیی غەززە رایانگەیاند، یوسف سەلامە، وەزیری پێشووتری کاروباری ئایینی لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر ماڵەکەی لە غەززە کوژرا.

هەروەک سەرچاوە فەرمییەکە باسیدەکات، هێرشەکە بۆ سەر کامپی پەنابەرانی مەغازی بووە لە نێوەڕاستی کەرتی غەززە.

تا ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەسەر کوشتنی ئەو وەزیرە نەداوە.

یوسف سەلامەی تەمەن 68 ساڵ، پێشتر لە 2005 بۆ 2006 وەزیری کاروباری ئایینی دەسەڵاتی فەلەستین بووە و ماوەیەکیش پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا بووە لە شاری قودس/ئۆرشەلیم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا