پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی تاتۆی ئاسۆ داده‌خات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی کانونی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و نه‌بوونی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و ته‌ندروستی و كارتی كارمه‌نده‌كانی لیژنه‌كه تاتۆی ئاسۆ له گه‌ڕه‌كی ئاشتی داده‌خات”.
ئاماژەی بەوەکرد، یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی تاتۆی ئاسۆ نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌كانی ته‌ندروستیوە، به‌پێی رێنماییه‌كان، پێویسته ئه‌و كه‌سەی كاری تاتۆ ده‌كات هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه مۆڵه‌تی كاكركردنی پێدرابێت، پاشان ده‌توانێت ده‌ست به‌كاركردن بكات.
ڕوونیکردەوە، به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن، مۆڵه‌ت بنه‌مای كاركردنه له سه‌رجه‌م پیشه جیاوازه‌كاندا، بۆیه پێویسته هه‌ر خاوەن پیشەیەک هه‌روه‌ها ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش به‌پێی تایبه‌تمه‌نی پیشه‌كه مۆڵه‌ت له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ر‌بگرێت، پاشان ده‌توانێت ده‌ست به‌كاركردن بكات.
جەختیکردەوە، له راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی ئارایشتگادا هاتووه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی تاتۆی ئاسۆ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاره یاسایییه‌كان ده‌كرێته‌وه.