فێرگەی دەربەندیخان یان شارەزوور پاڵەوان دەبن

پۆڵەتیك: سپۆڕت

قوتابخانە و فێرگەكانی تۆپی پێ‌ بنەمای ئەم وەرزشە ناوازە و سەرنج ڕاكێشەن لە دونیادا ئەو یانانەی براو بە فێرگەكانیان دەدەن هەمیشە خاوەنی یاریزانی مەزن و بەهرەداری خۆیان دەبن لە دواتردا ئەوەش بەڕوونی و ئاشكرایی بینیومانە بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو چ لە فێرگەكانی تۆپی پێی یانەكانی ئایاكس ئەمستردام و بەرشەلۆنە و سپۆڕتینگ لیشبۆنە و بایرن میونخ و چەند یانەیەكی تر كە بە هۆی یاریزانانی ناو فێرگە و قوتابخانەكانی خۆیانەوە توانیویانە ئەسپی خۆیان لە دونیای تۆپی پێ‌ تاو بدەن.

ئەم جۆرە مامەڵە كردنە هەمیشە نموونەی ناوازەی پێشكەش كردووە لە جیهانی تۆپی پێ‌ دا لە كوردستانیش ماوەی چەندان ساڵە فێرگە و قوتابخانەكانی تۆپی پێ‌ برەویان بەو فێرگانەیان داوە، بەڵام لە ئێستادا و پاش بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا هەموو چالاكییەكی وەرزشی وەستا هەر ئەمەش بوو وای كرد هەموان بە پەرۆشییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی تۆپی پێ‌ بكەن یانەی ئاشتی شاری سلێمانیش لەو نێوەندە دا هەستا بە كردنەوەی خولێكی قوتابخانەكان و بانگهێشتی كۆمەڵێك لە قوتابخانەكانی تۆپی پێی كرد بۆ بەشداری كردن تیایدا یارییەكانیش تا ئێستا بەردەوامن و گەیشتوونەتە یاری كۆتایی كە تیایدا سبەی یاری كۆتایی بەڕێوە دەچێت.

قوتابخانەی تۆپی پێی دەربەندیخان پرۆژەی هاوبەشی (یانەی وەرزشی دەربەندیخان – سەنتەری چالاکی گەنجانی دەربەندیخان – ناوەندی وەرزش و لاوانی دەربەندیخان) بەشدار لە خولی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاشتی سلێمانی بۆ فێرگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ڕێکخراوە بۆ ئاستە تەمەنییەكانی (٢٠٠٧٢٠٠٨) خوار (١٤ساڵ)
پاش ئەنجامدانی 3 یاری و 3 سەرکەوتن بە سەر فێرگەکانی (یانەی پێشمەرگەی سلێمانی) و (فێرگەی شارەزوور) و (یانەی وەرزشی ئاشتی) گەشتە فیناڵ.

لە یاری كۆتاییدا فێرگەی یانەی شارەزووریش توانی لە فێرگەی یانەی ئاشتی بباتەوە پاش یەكسان بوونیان لە كاتی یاسایی یارییەكە دواتر بە لێدانی یەكلاكەرەوە توانییان بردنەوە تۆمار بكەن و خۆیان بگەیەننە یاری فیناڵ.

لە یاری کۆتاییدا فێرگەی تۆپی پێی یانەی دەربەندیخان ڕووبەڕووی فێرگەی تۆپی پێی شارەزوور دەبێتەوە لە یاریگای یانەی ئاشتی کاتژمێر ٤:٣٠ ی ئێوارە سبەی پێنج شەمە.

 

یاری كۆتایی

یاریگای یانەی ئاشتی

فێرگەی دەربەندیخان X فێرگەی شارەزوور

دانەر ئەسڵان

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا