شاختار ئینتەر یەكێكیان بۆ بەرامبەر سڤیلیا

پۆڵەتیكسپۆڕت
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو یەكەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی یۆرۆ لیگ لە نێوان هەردوو یانەكانی سڤیلیای ئیسپانی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەڕێوەچوو تیایدا یانە ئیسپانییەكە هیوایەكی بە ئیسپانەكان دایەوە و سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی دووەم گەورەترین پاڵەوانێتییەكانی كیشوەرەكە تۆمار كردەوە و مانچستەر یونایتدیش وەك دوا نوێنەری ئینگلیز ماڵئاوایی لە تەواوی پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا كرد.

ئەمشەو لە دووەم یاری قۆناغەكەدا دوا نوێنەری ئیتاڵییەكانیش كە ئینتەر میلانە ڕووبەڕووی یانەی شاختاری ئۆكرانی دەبێتەوە هەردوو یانەش هەوڵی ئەوە دەدەن بلیتی دووەمی یاری كۆتایی یۆرۆ لیگ بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن لە سەر حسابی ئەوی دی.

ئینتەر بەربژێری یەكەمی بردنەوەیە لە یارییەكەی ئەمشەودا، بەڵام شاختاریش هەروا بە ئاسانی خۆی بە دەستەوە نادات و تا دوا خولەك دەجەنگێت تا بلیتەكە لە هاوڕێكانی لاوتارۆ بسەنێت و خۆی بگەیەنێتە بەرامبەر سڤیلیای ئەندەلوسی و كێبڕكێ‌ بكات لە سەر نازناوەكە.

شەوی یەك شەممە
سڤیلیا 2 X مانچستەر یونایتد 1

ئەمشەو دووشەممە        سەعات 10
ئینتەر X شاختار

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا