پۆله‌تیك سپۆرت
دۆناڵد ترامپ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، زۆریك لایه‌ن و تووێێژی كرده نه‌یاری خۆی به تایبه‌تی توێژی وه‌رزشكانی ئه‌مریكا.
لەماوەی چوار ساڵی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ترامپ پێشوازی لە چەندین وه‌رزشكاری گه‌وره كرد، بەڵام دوژمنی زۆریشی بۆ خۆی دروست كرد لە بواری وەرزشیدا.
هه‌میشه له ئەمریكا هەر یانەو تیپێك نازناو ببه‌نه‌وه سەردانی كۆشكی سپی دەكه‌ن، بەڵام لەماوەی سەرۆكایەتی ئه‌و سه‌رۆكه‌دا چەندین وەرزشكار رەتیان كردەوە بەهۆی ترامپه‌وه سەردانی كۆشكی سپی بكەن.
كاتی دژیه‌تی و ناكۆكییه‌كانی ترامپ لەگەڵ وەرزشكاران ئه‌وكاته‌بوو ناوبراو یاریزانێكی تیپی سان فرانسیسكۆی بە سەگ ناوبرد، چونكه له‌كاتی سرودی نیشتمانی ئەمریكا كەوتە سەر ئەژنۆی، بەهۆی ئەمەش زنجیرەیەكی گەورەی ناڕەزایی دژی ترامپ بەڕێوەچوو، كه چۆن ئاوا قسه له‌گه‌ڵ وه‌رزشكاران ده‌كات، هه‌روه‌ها یاریزانه‌كانی خولیNBA نێوانیان له‌سه‌ر بابه‌تی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ترامپ تێكچوو.
ترامپ هه‌میشه حه‌زی له یاریی گۆڵفه، كه‌چی لەماوەی سەرۆكایەتی ئه‌ودا ناكۆكی لەگەڵ ئەستێرەو بەرپرسانی ئه‌و یارییه‌دا دروستكرد، بەهۆی ئەمەش هەردوو دەستەی یاریزانە پیشەگەرەكانی ئەمریكای باكوور و بەریتانیا رەتیان كردەوە پاڵەوانێتیه‌كانی یاریی گۆڵف لەو یاریگایانە بكەن كە ترەمپ خاوەندارێتی ده‌كات.
كاتێك هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رێوه‌چوو، ئەستێرەكانی وەرزشی بەشێكی زۆریان لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردانی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان داوایان لە هەوادارانیان دەكرد دەنگ بە ترامپ نەدەن و سزای بده‌ن كه چه‌ند له‌گه‌ڵ توێژی وه‌رزشكاراندا خراپ بووه.