ناپۆلی لە بایرن میونخی بردەوە

لە یارییەكی دۆستانەدا هەردوو یانەی ناپۆلی و بایرن موینخ رووبەرووی یەكبوونەوەو ناپۆلی بەسێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا.

یارییەكە بەمەبەستی ئامادەكاریی بۆ هەردوو یانەكە كە ئێستا نزیك بونەتەوە لە دەستپێكردنی وەرزی نوێی خولی ئیتاَی و ئەڵمانی.

گێمی یەكەم بەیەكسان بوونی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لە گێمی دووەمدا ڤیكتۆر ئۆسمین لەخولەكی 69 گۆڵی یەكەمی ناپۆلی تۆمار كرد.

هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی تۆماركرد، دواین گۆڵیش لەلایەن زێنەدین مشاش لەخولەكی 85 تۆمار كرا.

لە پشووی هاوینەیدا بایرن موینخ چەند یارییەكی دۆستانەی ئەنجامدا، بەڵام لە هیچكام لەو یارییانەدا نەیتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا