مۆدریج له‌ ریاڵ ده‌روات

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکرده‌وه‌ یانەی تۆتنهام ده‌یه‌وێت له‌ میركاتۆی زستادانه‌دا جارێكی دیكه‌ لوکا مۆدریچی یاریزانی ریال مەدرید بیگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستیكردووه‌ لە گفتوگۆكردن.

چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن کە مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام خۆی تەلەفۆنی بۆ مۆدریچ کردووە لە بارەی ئەوەی بگەڕێتەوە یانه‌ كۆنه‌كه‌ی، له‌به‌رامبه‌ردا کارگێڕی یانەکەش ئامادەیی خۆی پێشانداوە بۆ جێبەجێکردنی داواکه‌ی مۆرینهۆ.

هاوینی داهاتوو لۆكا مۆدریچ گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و دیار نییه‌ یانه‌ی ریاڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی تازه‌ بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها لوکا لە ساڵی (2008 تا2012 ) لە تۆتنهام بوو. دواتر بە (35) ملیۆن یۆرۆ چووه‌ ریزی یانه‌ی ریال مەدرید.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک