پۆله‌تیك سپۆرت
دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و رۆناڵد كۆمانی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد به‌مجۆره بۆ میدیاكان دوا.
دێست دوێنێ ئازاری هەبوو بۆیە بەشداری نەکرد، هه‌روه‌ها گلەیم له هیچ یاریكه‌رێكم نیە و یارییەکی باشیان کرد. له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردنی ئۆمتیتی من حه‌زم كرد به‌رگریكاریك به‌شداری بكات، كه له راست و چه‌پ جوڵه بكات.
له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی ئیشبیلیا له جامی شای ئیسپانیا كۆمان رایگه‌یاند:
یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ئه‌و تیپه قورس دەبێت، چونكه تیپێكی باش و جوانن. ڕاستە پشووم به‌چه‌ند یاریزاندا، به‌ڵام یاریی جامی شامان له پێشه‌و هەندێک یاریزان پێویسته پشوو وه‌ربگرن، كه ئه‌م مانگه 11 یاریمان كردووه.
له‌سه‌ر میسی وتی:
ئه‌و پشووی وەرگرت و دواتر چووه یاریگاكه و دڵی یارییه‌كه‌وه، توانی هه‌موو شتێك بۆ تیپه‌كه‌ی بكات، هه‌روه‌ها ترینکاو یاریزانێکی لاوی بەهرەمەندە و چه‌ند یارییه رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه.